شەعبی تەمەن 64 ساڵ هەڵكەوتەیەكی جوگرافی گرنگی هەیەو دەكەوێتە ناوەندی شاری سلێمانی، ئەم چایخانەیە هەر لەسەرەتای دروستکردنییەوە 1950، مەڵبەندی كۆبوونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و هونەرمەندان، نووسەران و ڕۆشنبیران، چین و توێژە جیاوازەكان بووە.
شەعب پێش 64 ساڵ لەسەردەستی "وەستا شەریفی چایچی" دامەزراوە. لەدوای خۆی تائێستا پێنج كوڕی درێژەیان بەو كارە داوە و بەردەوامن لەبەڕێوەبردنی چایخانەكە.
ناونانی ئەو چایخانەیە بەناوی شەعبەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بیناكە، پێشتر هۆتێلێك بووە بەناوی شەعبەوە، تائێستاش بەو ناوە ماوەتەوەو ناوبانگی دەركردووە.