hejar rashid
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك به‌ناوى فارس حه‌ميد موحسن به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌ياند: "له سه‌ره‌تايي ده‌ستپێكردنم به كارى (حه‌دادى) له ونكردنى چهقۆيهكهوه بوو كه زۆر شرين بوو له دڵمدا ئه‌ويش وه‌كو شێوه‌ى يابانيیهكان بوو دواتر هه‌ستام ده‌ستم كرد به دروستكردنى چه‌قۆ و دواتر نه‌خشاندنى ناوى وڵاته‌كان له سه‌رى كه ئێسته چه‌قۆى زۆربه‌ى وڵاتهكانم دروست كردووه به ده‌ستى خۆم ته‌نها يه‌ك چه‌قۆم لايه خۆم دروستم نه‌كردووه ئه‌ويش ناوى وڵاى توركيای له سه‌ره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانیيه‌كان. ئه‌و چهقۆيهشم له سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركووك دۆزیيه‌وه و ئێسته پاراستوومه وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه خۆم دروستم كردووه".
فارس حەمید درێژەی دایە و گوتى: "مێژووى ده‌ست به‌كاربوونم وه‌كو (حه‌داد) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زياتر له هه‌ژده ساڵ پێش ئيسته له گه‌ڵ دروستكردنى چه‌قۆ چه‌ندين كارى ديكهم كردووه له‌وانه‌ش دروستكردنى (مه‌سعه‌د) بۆ ماڵان كه له سه‌ره‌تادا بۆ ماڵى خۆم دروستم كرد كه ته‌نها به يه‌ك ئه‌مپێرى كاره‌با كار ده‌كات دواتر هاوڕێكم داواى لێكردم بۆ ماڵه‌كه‌ى دروستى بكه‌م ئهوهيشم دروست كردووه به‌ڵام ئەويان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ماتۆڕهى بۆم به‌ستووه ته‌نها به‌كاره‌بای نيشتيمانى كار ده‌كات چونكه له كاتى كاركردن پێويستى به‌زياتر له 7 ئه‌مپێر كاره‌با هه‌يه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا رێگه‌ى فرياكهوتنم دروست كردووه له حاڵه‌تى تێكچوونى ئه‌و مه‌سعه‌ده".
ئه‌و زیاتر دوا و گوتی: "ئێسته سه‌رقاڵى دروستكردنى موەليدهيهكى كاره‌بام كه خۆى وزه بداته‌وه به‌خۆى به‌بێ ئه‌وه‌ى كاره‌با ببڕێت له سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ى كه موەليدهكهى تێدايه جگه له‌وه‌ش به‌نياز بووم باڵه‌فڕێك دروست بكه‌م به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك ئاماده نه‌بوو هاوكاريم بكات ئه‌و خه‌ونم هێشتا نه‌هێناوه‌ته‌دی".
فارس لەبارەی کارەکانی زیاتر دەدوێت و دەڵێت: "ئه‌و كارانه‌ى ده‌يكه‌م له دووكانێكى بچووكه كه ده‌بێت ئه‌وانه له كارگه‌يه‌كى گه‌وره دروست بكرێت به‌ڵام من ده‌مه‌وێت هه‌موو شتێك بكه‌م چونكه كاره‌كان ئاسان و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بيكات ته‌نها ماندووبوونى پێويسته ئه‌وه‌ش ده‌توانێت له رێگه‌ى يوتیبەوه بيكه‌يت هه‌موو ئه‌و كارانه چونكه من بۆ خۆم له‌وێوه فێر بووم".
فارس لە کۆتاییدا گوتى: "زۆربه‌ى شته‌كانم فرۆشتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارى ديكهم به‌ده‌سته‌وه بووه چونكه ناتوانيت به‌بێ پاره كارى ديكه بكه‌يت بۆيه ناچار بووم ئه‌و شتانه‌ى دەيكهم بفرۆشم".