Sangar Hamad Azeez
18 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
شەوی رابردوو یارییەکانی هاتنی قۆناغی ١٦ی یورووپا لیگ بەڕێوەچوو و تێیدا ناسنامەی ئەو هەشت یانەیە بەدیار کەوت کە خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لە گرنگترین یارییەکانیش، یاری نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول بوو کاتێک یارییەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا بەکۆتا هات، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە یاری چوون یانەی لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
گۆڵەکەی یانەی مانچستەر یوناتید لە خولەکی ٣٢دا لەلایەن ئەنتۆنیۆ ماریشالەوە بە لێدانی سزا تۆمار کرا، گۆڵەکەی لیڤەرپوولیش لە خولەکی ٤٥دا لە لایەن فیلیپ کۆتینهۆوە تۆمار کرا.
ئەنجامی یارییەکانی هاتنی قۆناغی ١٦ی یورووپا لیگ بەم شێوەیە بوو:
بایەرلیڤەرکوزن٠ - ٠ ڤیاریال (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-٢)
ڤاڵەنسیا ٢ -١ ئەتلەتیک بلباو (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-١)
لازیۆ ٠- ٣ سپارتا براگ (ئەنجامی یاری پێشوو ١-١)
ئەندەرلەخت٠ -١ شاختار دۆنەستیک (ئەنجامی یاری پێشوو ١-٣)
ئیشبیلیە ٣ -٠ بازل (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-٠)
تۆتنهام ١-٢ بوروسیا دۆرتمۆند (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-٣)
سپۆرتینگ پراگا ٤-١ فەنەرباهچە (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-١)
مانچستەر یونایتد ١-١ لیڤەرپوول (ئەنجامی یاری پێشوو ٠-٢)
بەم شێوەیەش یانەکانی: لیڤەرپوول ، بوروسیا دۆرتمۆند، سپۆرتینگ پراگا، ئیشبیلیە، شاختار دۆنەستیک، سپارتا پراگ، ئەتلەتیک بلباو و ڤیاریال خۆیان گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی.