مەدرید
یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئاردا توران دوای سەرکەوتنە گەورەکەی یانەکەی بەسەر میلانی ئیتاڵی، لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرکەوتن بەسەر یانەیەکی بەھێز و مێژوویی وەک میلان لە دوو یاریدا تابڵێی جێی دڵخۆشییە لامان. ئیتر لەمەودوا سەیری داھاتوو دەکەین. یارییەکی بەھێز چاوەڕێمان دەکات. ئەوەی لەدەستمان بێ دەیکەین لەپێناو سەرخستنی تیپەکەمان".
توران گوتی: "لەکاتی ھێرشبردندا زیاتر خۆی ماندوو دەکرد و یارمەتیی ھێرشبەرانی تیپەکەمان دەدا. ئەو متمانەیەی ھاوڕێکانم بهمنیان دا وایکرد ھەست بە ماندووبوون نەکهم."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.