له‌نده‌ن
یانه‌ی (وێست برۆمیچ ئاڵبیۆن) كه یه‌كێكه له یانه‌كانی پریمه‌ر لیگۆی ئینگلته‌را ئاشكرایكرد، رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ (لوگانۆ)ی یاریزان تا بیگوازێته‌وه بۆ یانه‌كه‌یان و گرێبه‌ستیان مۆركردووه بۆ دوو ساڵی دیكه له‌و یانه‌یه یاریی بكات.
لۆگانۆ له‌په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) نووسیویه‌تی" زۆر خۆشحاڵم كه ئێستا له یانه‌ی وێست برۆمیچ ئاڵبیۆن یاریی ده‌كه‌م، چونكه یه‌كێكه له یانه به‌تواناكانی جیهان هه‌وڵده‌ده‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م"
لوگانۆی ئورهگوایی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌ساڵی 2006 تا 2011 له یانه‌ی (فه‌نه‌رباخچه)ی توركی و دواتر له‌یانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی یاریكردووه.