Mutlu Demirtaştan
18 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
لە چوارەمین رۆژی یارییە کۆتاییەکانی یەکێتیی تێنسی پیشەگەران (ATP)، نۆڤاک دۆکۆڤیچ لە ئاندرێ رۆبلەڤ-ی بردەوە و کاسپەر روودی-یش لە کامیرۆن نۆری.
چوارەمین رۆژی پەنجا و دووەمین خولی (ATP) کە لە شاری تۆرینۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، کۆتایی ھات.
لە رووبەڕووبوونەوەکانی گرووپی سەوزدا، یەکەمی رێزبەندی جیھانیی یاریزانانی تێنس،نۆڤاک دۆکۆڤیچ و پێنجەمی رێزبەندەکە ئاندرێ روبلەڤ رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یاریزانی سڕبی دۆکۆڤیچ کە پێنج جار بووەتە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێـتییە، توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە رکابەرە رووسییەکەی بباتەوە.
نۆڤاک دۆکۆڤیچ کە ئەمە دووەم بردنەوەی بوو و بلیتی سەرکەوتنی بۆ یاریی نیوەی کۆتایی بەدەست ھێنا.
- روود توانی بە سێ کۆمەڵە لە نۆری بباتەوە
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی ھەمان گرووپدا، ھەشتەمی رێزبەندی جیھانیی یاریزانانی تێنس کاسپەر روود و دەیەمی رێزبەندەکە، کامیرۆن نۆری بەریەک کەوتن.
روودی نەرویجی، توانی بە ئەنجامی ٢-١ کۆمەڵە لە یاریزانی بەریتانی نۆری کە بەھۆی پێکان و کشانەوەی یاریزانی یۆنانی ستیفانۆس تسیتسیپاس ھاتە ناو خولەکەوە، بباتەوە و یەکەم بردنەوەی خۆی تۆمار بکات.
ھاوکات ئەمڕۆ لە میانی یارییەکانی گرووپی سووردا، رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئالیکساندەر زیڤریڤ-ھوبەرت ھورکاتچ و دانیل مێدڤیدیڤ-جانیک سینەر بەڕێوەدەچێت.