دیاربەکر
سەرۆکی یانەی دیاربەکر (مەتین کلاڤوز) ئاشکرایکرد بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لەبەرنامەیاندایە یارییەکی تایبەت لەگەڵ یانەی زاخۆ لەھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
تا ئێستا شوێنی یارییەکە دیاریی نەکراوە.
کلاڤوز گوتیشی "یانەکەمان شایستەی زۆر شتە بۆیە لەسەر ئەو بیرۆکەیە کاری بۆ دەکەین. لەگەڵ راھێنەری بەتوانا (تورھان ئۆزیا زانڵار) گەیشتووینەتە رێککەوتن تا پەلکێشیکەین بۆ یانەکەمان. ھەروەھا پلانمان ھەیە بۆ ھێنانی ١٣ یاریزانی دیکە."
سەرۆکی یانەی دیاربەکر ھەروەھا ئاشکرایکرد پلانێکی تۆکمەیان داڕشتووە بۆ بەھێزکردنی یانەکەیان. ھەروەھا بەشدارییانکردووە لەکەمپی مەشقی (کۆجائەلی کارتەپە) کە لە ٢٠ی ئاب کۆتایی پێدێ.