Şenhan Bolelli
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
مەدرید - AA
ململانێی "پارە و هێز" لەنێوان یانە ئیسپانییەکان، گەیشتووەتە دادگا.
هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ بیلباو ئەوەیان ئاشکرا کرد کە دژبە بڕیاری رەزامەندی دەربڕین لەسەر رێککەوتن لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنان "Capital Partners" داوای یاسایی لەسەر لا لیگا تۆمار دەکەن.
ئەو سێ یانە گرنگەی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی وەشاندنی گورزێکی بێوێنە لە کەرتی تۆپی پێی ئیسپانیا، جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە بۆ رێگریکردن لەم هەنگاوەی لا لیگا، رێگای یاسایی دەگرنەبەر.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، لا لیگا لە میانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی گشتیدا، وێڕای دەنگی نەخێری ئەو سێ یانەیە، بە دەنگی بەڵێی ٣٧ یانەی هاوبەندی یەک و دوو، بڕیاری دا لە بەرامبەر وەبەرهێنانی یەک ملیار و ٩٩٤ ملیۆن یورۆ، رێککەوتننامەیەک لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی "Capital Partners" بۆ ٥٠ ساڵی ئایندە واژوو بکات.
بەپێی رێێکەوتنەکەش سەدا ٧٠ی سەرچاوەی داهاتی یانەکان بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی نوێ و بەهاوچەرخکردن بەکاردەهێندرێت، سەدا ١٥ی بۆ گرێبەستی یاریزانەکان و سەدا ١٥ەکەی دیکەشی بۆ کەمکردنەوەی قەرزی یانەکان بەکاردەهێندرێن.