Hüseyin Burak Demirer
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
میك شوماخه‌ر كوڕی ئه‌فسانه‌ی فۆرمولا وه‌ن، مایكڵ شوماخه‌ر ئاشكرایكرد له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه له ریزه‌كانی یانه‌ی Haas F1دا ده‌ست به ركابه‌رییه‌كان ده‌كات.
شۆفێری رووسیی، نیكیتا مازێپین ئاشكرایكرد، شۆفێری ئه‌ڵمانی میك شوماخه‌ر ده‌بێته هاوڕێی نوێی له یانه‌كه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، گرێبه‌ستێكی درێژ ماوه‌یان له‌گه‌ڵ شوماخه‌ر كه ساڵی ٢٠١٨ پاڵه‌وانێتیی فۆرمولا وه‌نی ئه‌ورووپای له لووتكه‌دا ته‌واوكرد و ئه‌مساڵیش بووه‌ته پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیی فۆرمولا وه‌نی جیهان، واژووكردووه كه له ساڵی ٢٠٢١دا ده‌ستپێده‌كات.
مایكڵ شوماخه‌ر كه حه‌وت جار بووه‌ته پاله‌وانی فۆرمولا وه‌ن، رۆژی ٢٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ له كاتی ئه‌نجامدانی خلیسێكهی سه‌ر به‌فر له چیاكانی ئاڵپ له فه‌ڕه‌نسا، به‌هۆی رووداوێكه‌وه كه تووشی هاتبوو، هێنده‌ی نه‌مابوو گیان له ده‌ستبدات. له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی مایكڵ شوماخه‌ری ته‌مه‌ن ٥١ ساڵان، تووشی ئیفلیجی بووه و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر و راهێنانه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سویسرا درێژه‌ی هه‌یه.