تونجەلی
لە ناوچەی ئواجیکا لە پاريزگای دەرسیم، ئەیلول یەتیمای تەمەن ١٣ ساڵان لەگەڵ ٣٣ کوِر وەک گۆڵچی تیپەكەیان یاریی تۆپی پێ دەکا و یاریزانانی دیکەش تەمەنیان لەنێوان ٨ تا ١٥ ساڵیدایە.
سەرۆکی یانە وەدات کەکو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە گرنگ بە قۆناغی سەرەتایی دەدەین، ئەمساڵ ٣٤ منداڵ لە تیمەکەماندان کە تەمەنیان لە خوار پانزە ساڵانەوەیە و (ئەیلول یەتیما)ش لەگەڵ یاریزانانی ئێمە گۆڵچیە. ئێمە بەھەموو شێوەیەک یارمەتی دەدەین."
ھەروەھا زیاتر گوتی: "دەبینین کچانیش دەتوانن رۆڵی خۆیان لە یاریی تۆی پێ دا ببینن، ھەربۆیە ھەوڵ دەدەین تیمێکی کچانەش دروست بکەین."