Ahmed Hassan
13 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2026
لە میانی یارییەکانی پێنجەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga )دا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ کرد و بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمار کرد.
لە چوارچێوەی یارییەکانی پێنجەمین ھەفتەی خولی (La Liga )دا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتایگۆ برنابیۆ، میوانداری یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ کرد.
ھەر لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی ڕیال مەدرید بە بەھێزی دەستیان پێکرد و چەندین فشار و دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دروست کرد.
لە خوولەكی ١٤ی گێمی یەکەمدا، یاریزانانی یانەی شاهانە، کیلیان مباپی لە ڕێگای لێدانێكی سزاوە گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد.
دواتر لە خوولەكەكانی ١٧ و ٣٥ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا هەریەك لە یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید ئەلڤارۆ کارێراس و جود بێلینگھام دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە ئەنجامی (٣-١) گوڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لە خولەکی ٥١دا یاریزانی یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ، سێرجیۆ کامیلۆ پێرێز گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی کەمکردەوە.
دواتر لە کاتی زیاد کراودا و لە خوولەکی ٩٠+١دا، یاریزانی یانەی شاھانە، کیلیان مباپی دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٤-١) لە بەرژەوەندی یانەی شاھانە کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامە ریال مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٢خاڵ.