Mehmet Emin Gürbüz
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
بۆڵ‌و – AA
میدیاكارانی بۆڵ‌و كه چووبوونه گه‌شتی off-road، به رێگا سه‌خت و دژواره‌كاندا رێگه‌یان بڕی.
كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشه سروستییهكان و off-roadی بۆڵ‌و گه‌شتی off-roadی بۆ ئه‌و میدیاكارانه ئه‌نجام دا كه له شاره‌كه كار ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه و میدیاكاران كه له به‌رده‌م باره‌گای كۆمه‌ڵه‌كه كۆببوونه‌وه، سه‌ر ئۆتۆمبێلی شاخڕه‌و كه‌وتن و به‌ره‌و ناوچه‌ی ئاتیایایڵاسی به‌ڕێ كه‌وتن.
میدیاكاران نزیكه‌ی ٧٥ كیلۆمه‌تریان به‌نێو كوێرهڕێكان و رێگای سه‌خت و دژوار‌دا بڕی.
چالاكییه‌كه كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند و ماوه ماوه پشووی تیادا ده‌درا، میدیاكاران وێنه‌ی فۆتۆگرافی سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه‌یان له وه‌رزی پاییزدا گرت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رزشه سروستییهكان، بورهان توران به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له رێگای ئه‌و گه‌شته‌وه پاییزی دڵڕفێنی ناوچه‌كه بیندرا و گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مین گهشتمانه دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ بەرگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌نجامی بده‌ین، نزیكه‌ی ٥٥ كه‌س به‌شدار بوون تیایدا و ٢٥ ئۆتۆمبێلی شاخڕهومان به‌كار هێنا".