Yunus Kaymaz,Abdullah Shukur
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
تێنسیزانی ئیسپانی رافایل نادال لە یاری پێش کۆتایی، ماڵئاوایی لە خولی تێنسی کراوەی بارسێلۆنا کرد.
نادال لە یاری پێش کۆتایی خولی تێنسی کراوەی بارسێلۆنا کە ١١ جار لە ژیانی وەرزشی پاڵەوانییەتی ئەو خولەی بەدەستھێناوە، رووبەڕووی یاریزانی نەمساوی، دۆمینیک سایم بووەوە،
یارییەکە لە یاریگایەکی خۆڵ نزیکەی دوو کاتژمێر و چوار خولەکی خایاند و یاریزانی نەمساوی، دۆمینیک سایم توانی بە ئەنجامی ٢-٠ لە رافایل نادال بباتەوە بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت.
دۆمینیک سایم لە یاری کۆتایی رووبەڕووی یاریزانی رووسی، دانیل مێدڤدیڤ دەبێتەوە.