Fatih Erel
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
تێنسزانی سربی، نۆڤاک دۆکۆڤیچ لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیی ئوسترالیای کراوەدا، بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە تێنسزانی یۆنانی، ستیفانۆس تسیپاس-ی بردەوە و بۆ ١٠یەمین جار نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ٢٠٢٣دا کە یەکەم پاڵەوانێتی گراند سلام بوو لەم وەرزەدا و لە شاری مێلبۆرن بەڕێوەچوو، تێنسزانی سربی، نۆڤاک دۆکۆڤیچ (٣٥ ساڵ) و ستیفانۆس تسیپاس ( ٢٤ ساڵ) رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یارییەکە کە دوو کاتژمێر و ٥٦ خولەکی خایاند، بە ئەنجامی ٣-٠کۆمەڵە لەبەرژەوەندی نۆڤاک دۆکۆڤیچ کۆتایی هات.
نۆڤاک دۆکۆڤیچ دوای تەواوبوونی یارییەکە چووە لای هاوسەرەکەی و فرمێسکی خۆشیی لە چاوەکی هاتەخوارەوە. دواتر بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگی سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکەدا گێڕا.
- ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
تێنسزانی سربی، نۆڤاک دۆکۆڤیچ بە ٢٢ نازناو، ژمارەیەکی پێوانەیی تێنسزانی ئیسپانی، رافایل نادالی یەکسان کردەوە کە "لە پاڵەوانێتییەکی گراند سلامدا زۆرترین نازناوی بەدەستهێنا بوو".
ئەو تێنسزانە سربییە بۆ جاری ٣٣ەمین لە ژیانی وەرزشییدا، گەیشتە یاری کۆتایی گراند سلام، بەمەش ژمارەی پێوانەی شکاند.