17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هه‌كاری- AA
كۆمه‌ڵێك لە ئه‌ندامانی رێكخراوی شاخه‌وانی و وه‌رزشه سروشتییه‌كان له شاری هه‌كاری گه‌شتێكی شاخه‌وانییان بۆ لوتكه‌ی چیای جیلۆ ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگەیەندراوێکی رێكخراوی شاخه‌وانی و وه‌رزشه سروشتییه‌كان پێنج شاخه‌وان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بهڕێوەبهرێتی رێكخراوى شاخه‌وانی و وه‌رزشه سروشتییه‌كان كه نوێنه‌ری شاری هه‌كاری له یەکێتی شاخه‌وانانی توركیا، ناجی ئهرتونچیشیان تیادابووه، گه‌شتێكی شاخه‌وانییان بۆ لوتكه‌ی چیای جیلۆ ئه‌نجامداوه.
لای خۆشیه‌وه ئهرتونج رایگه‌یاند: له ناوچه‌كه‌دا رێگای پیاده‌ی جوان و سه‌خت هه‌ن، ئه‌م ناوچه‌یه شوێنێكه كه هه‌موو شاخه‌وانێك ده‌یه‌وێت سه‌ردانی بكات، ئامانجمانه ئێره به شاخه‌وانان بناسێنین."