Hüseyin Burak Demirer
10 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە میانی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکادا، یانەی میلوەکی باکس بە ئەنجامی ١١٨-١٠٩ سەرکەوت بەسەر یانەی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز.
بەم ئەنجامەش یانەی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز لە پێشەنگی ئێستن کۆنفێرانسەوە بۆ ریزبەندی چوارەم دابەزی.
لە یارییەکی دیکەی پاڵەوانێتییەکەدا، یانەی لۆس ئانجڵێس کلیپەرس میوانداری یانەی پۆرتلاند ترایڵ بلایزەرزی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١١٧-١٠٩ لە بەرژەوەندی لۆس ئانجڵێس کلیپەرس کۆتایی هات، بەم سەرکەوتنەش ئەو یانەیە لە کۆی پێنج یاریی پاڵەوانێتییەکە توانیویەتی چواریان بباتەوە.