Erkan Tiryaki
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە پاڵەوانێتی جیهانیی بیلیارد، یاریزانی نیشتمانیی تورکیا، تایفون تاشدەمیر میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
تایفون تاشدەمیر لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە شاری دۆنگهای کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، توانی بە ئەنجامی ٥٠-١٤ سەرکەوتن بەسەر رکابەرە ئیسپانییەکەی، روبین لیگازپی-دا بەدەست بهێنێت و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.
تایفون تاشدەمیر بە بەدەستهێنانی ئەو نازناوە لە دوای ١٩ ساڵ بۆ یەکەمجار، یەکەمین خەڵاتی ئەو پاڵەوانێتییە کە میدالیای زێڕە بۆ تورکیا بەدەست هێنا.