Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
سبه‌ینێ یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتی لیگی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌پاش یارییه‌كانی سبه‌ینێ و 4ی ئایاری نیوه‌ی كۆتایی، ئه‌و تیپانه ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پله‌ی یه‌كه‌میان هه‌یه و له یارییه‌كانی كۆتایی نزیك ده‌بنه‌وه.
داوه‌ری تورك جۆنهیت چاكر، یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێی نێوان یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به‌ڕێوه ده‌بات.
یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی لیگی تۆپی پێی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له 28ی ئایاردا، له یاریگای سان سیرۆی شاری میلانۆی ئیتالیا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رنامه‌ی یارییه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی كه سبه‌ینێ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ پله‌ی یانه‌كان له یه‌كه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یاندا به‌م شێوه‌یه‌یه:
سبه‌ینێ:
بایرن میونخ (ئه‌ڵمانیا) - ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید (ئیسپانیا) (0-1)
4ی ئایا، چوار شه‌ممه:
ریاڵ مه‌درید (ئیسپانیا) - مانچسته‌ر سیتی (ئینگلته‌را) (0-0)