ئیستەنبۆڵ
ئەندامانی خانەوادەیەکی کەرکوکی لە گەڕەکی فاتێحی ئیستەنبوڵ بە ھۆی گازی سۆبەی غازییەوە ژەھراویی بوون و گیانیان لەدەستدا.
ئەندامانی ئەو خانەوادە کەرکوکییە دوو رۆژ پێش بە مەبەستی سەردانی خزم و کەسوکاریان لە کەرکوکەوە سەردانی ئستەنبوڵیان کردبوو، دوێنێ شەو بە ھۆی ژەھراویی بوون بە گازی سۆبەی غازییەوە سێ منداڵ و ژن و مێردێک بە گشتی پێنج ئەندامی ئەو خانەوادەیە گیانیان لەدەست دا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.