حه‌له‌ب
به پێی زانیارییەکانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، بێجگه له كورد، ئێستا توركمان و عه‌ره‌بیش له عه‌فرین ده‌ژین كه زۆربه‌یان له ترسی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د روویان له‌م ناوچه‌یه كردووه.
دانیشتوان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن ته‌نها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌گه‌ری گه‌مارۆدانی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه له‌وانه‌یه تووشی كێشه بن.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كه هاووڵاتییه‌كی سوورییه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هیچ هێرشێك و شه‌ڕ و پێكدادانێك له ناوچه‌كه بوونی نییه خه‌ڵك له ژیانی رۆژانه‌یان به‌رده‌وامن و سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه زۆر ئارامه.