بەغدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی سوپا دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی زۆربەی ئەو ناوچانە دەستپێكرد كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵكراون.
ئەسعەد عەلی كە سەربازێكی سوپای عێراقە و لە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەی زابتییە لە باكووری بەغدا بەشداربوو لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو چیرۆكی كۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەكەی گێرایەوە و گوتی: " بە پشتیوانی میلیشیا چەكدارەكانی شیعە توانیانمان بە تەواوی ناوچەی زابیتییە لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش دەربهێنین و كۆنترۆڵی بكەینەوە."
عەلی دەڵێ، لە میانەی ئۆپەڕاسیۆنەكە تووشی شەڕێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعش هاتین و توانیمان لەو شەڕە ژمارەییەك چەكداری داعش بكوژرین و ئەوانەی دیكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتن.
سەربازێكی دیكە كە لە ماوەكانی پێشووتر لەسەر داوای گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق وەك خۆبەخش چووتە ناو ریزەكانی سوپاوە بە ئەبو فاتمە بانگ دەكرێ و ئەویش باس لە شەڕەكەی كرد و گوتی: " من لە شەڕەكەدا تەنها ئەركم هاوێشتنی موشەك و گوللە هاوەن بوو بۆ سەر پێگە و شوێنەكانی چەكدارانی داعش لە ناوچەی زابیتییە."
وەك خۆی دەڵێ، لەو شەڕەدا نزیكەی چل گوللە هاوەن و موشەكی هاوێشتووەتە شوێنەكانی چەكدارانی داعشەوە كە ژمارەیییەكی زۆری لەو چەكدارانەی كوشتووە.
ناوچەی زابتییە كە دەكەوێتە باكووری شاری بەغدا زۆربەی دانیشتوانەكەی شیعە و سوننە مەزهەبن و بەر لە 10 رۆژ لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵكرا و كە چەكدارانی داعش بە نیازبوون لەو خاڵەوە هێرش بكەنە سەر شاری بەغدا.