بەخدا-AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەو ژمارەیە ئاماری بەرایی ئەو زیانە گیانییانەیە کە لە چوار تەقینەوە کەوتنەوە، دوانیان لە گەراجی ئەمانە لە رۆژھەتی بەغدا، سێیەمیان لە ناوچەی مەسبەح لە بەغداد جدیدە و چوارەمیشیان لە ناوچەی دۆرە لە باشوری پایتەخت.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، تەقینەوەی یەکەم بە ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژ بوو کە لە دووڕیانی گەراجی ئەمانە وەستابوو، بووە ھۆی کوژرانی ٥ کەس و برینداربوونی ٩ کەس. ئۆتۆمبێلی دووەم لەنزیک ئۆتۆمبێلی یەکەم تەقیەوە و بووە ھۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٥ کەسیتر.
تەقینەوەی سێیەم بە ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژ بوو لە شەقامی مەسبەح لە ناوچەی بەغداد جدیدە لە ناوەڕاستی بەغدا، تێیدا ٤ کەس کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلی چوارەمیش لە شەقامی تەندروستی لە ناوچەی دۆرە لە باشوری پایتەخت تەقیەوە، لەئاکامدا کەسێک کوژرا و ٧ کەس بریندار بوون.
سەرچاوەکەی ئاماژەی بەوەیشدا، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن پێکراوانیان بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیشیان بۆ دادپزیشکی گواستەوە، تا رادەستی کەسوکاریانیان بکەن.