Tolga Akbaba
16 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2026
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، عەلی فەرهادی ئاماژهی بهوه كرد لە ٢١ی نیسانەوە خوێندن له گشت قوتابخانەکانی وڵاتەکەی دەبنە ئۆنڵاین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، فەرهادی باسی له گۆڕینی شێوازی خوێندنی قوتابخانەکان بۆ ئۆنڵاین كردووه.
فەرهادی باسی لهوه كرد كه قوتابخانەکانی سەرانسەری وڵات لە ٢١ی نیسانەوە تا ئاگادارکردنەوەی دووههم، شێوازی خوێندن تیایاندا دەبێتە ئۆنڵاین و هەموو مەرجە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە فەراهەم کراون.
ههروهها فەرهادی ئاماژەی بەوە كرد ئەم بڕیارە هەموو ئاست و قۆناغەکانی خوێندن لە سەرانسەری وڵات دەگرێتەوە.