کەرکوک
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک ، لەلایەن بەرپرسانی پێشمەرگەی کوردستانەوە پیشوازی لێکرا و وتارێکی پێشکەش کرد و تێدا رایگەیاند: خەڵكی كەرکوک ماوەیەکی زۆرە رووبەرووی ناخۆشی بوونەتەوە ببوونە ئامانجی تیرۆریستان و بەرچاومان روونە، کە داهاتووی ئەم شارە بۆ لەمەو دوا باشتر دەبێت و ئارامی بەخۆوە دەبینێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: وێرای سوپاسگوزاری خۆی بەخەڵکی ئەو شارە لەبەرامبەر وەستانیان لەدژی تیرۆریستان گوتیشی بۆبەرگری لەشاری کەکورک ئامادەم وەک پێشمەرگەیەک بەرگری لەو شارە بکەم و بەدڵنییاییەوە ئامادەم بۆ بەرگری.
دوای وتارەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی شارەکە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو پاریزگایە سازکرد و و تائامادەکردنی ئەو هەواڵە لەکۆبوونەوە دایە.