سلێمانی
ھونەرمەند محەمەد ساڵح شەریف ناسراو (حەمەی نێرگز) چوار ساڵە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو بەو ھۆیەوە ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێم کراوە بۆ چارەسەرکردن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەھۆی کاریگەری نەخۆشییەکەی لەتەمەنی ٦٩ ساڵیدا لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
(حەمەی نێرگز) یەکێکە لەدەنگە دیارەکانی گۆرانی کوردی و دەیان گۆرانی ڕەسەنی کوردی پێشکەشکردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبونی کەسوکارو ژمارەیەک لەھونەرمەندان، لە(گردی سەیوان)ی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.