دیالە
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەكەدا كەوتوونە، ھێزی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆلكردنی جەلەولا، بە چەكی قورس دەستیان بە ھێرش كردووە.
ھێزی پێشمەرگە بە كاتۆشا و موشەكی چەند سەر و تۆپخانە مۆڵگەكانی چەكدارانیان تۆپباران كردووە و كۆپتەرەكانی سوپای عێراقیش ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە دەكەن. كۆپتەرەكانی سوپای عێراق ئەمڕۆ چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانیان لە ناوەندی جەلەولا تۆپباران كرد.
هەندێك جار مەودوای نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەكداران بۆ ١٠٠ مەتر كەم دەبێتەوە، پێشڕەوی پێشمەرگە بۆ نێو كۆڵانەكان زەحمەتە و قەناس بەدەست و نیشانبڕەكانی داعشیش رێگری لە پێشڕەوی ھێزی پێشمەرگە دەكەن و گروپێك لە ئەندامانی پەكەكەیش پشتگیری لە ھێزی پێشمەرگە دەكەن.
بە پێی لێدوانی سەرچاوەیەك لە ھێزی پێشمەرگە، چەكدارانی داعش لەو شوێنانەی كە رادەكەن پرد، باڵاخانە و شوێنە ستراتژیكەكان دەتەقێننەوە و رێگاكانیش مین رێژ دەكەن و ھاوكات ئەو گوندانەیش كە چۆڵیان دەكەن، تەقەمەنییان لە نێودا دەشارنەوە.ژمارەی دانیشتوانی جەلەولا كە نزیكەی ٦٠ ھەزار كەسە، بە ھۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێهێشتووە و روویان لە سلێمانی، كەركوك و ھەولێر كردووە.