Hüseyin Yıldız,123
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
ئیدر - AA
ئه‌و مێرووانه‌ی له قه‌دپاڵی چیای ئاگری ده‌ژین كه پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه له ئاماده‌كاریدان بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی خۆراك بۆ وه‌رزی زستان.
مێرووه‌كان له هه‌وڵی چڕ‌وپڕ و بێناوبڕدان بۆ ئه‌وه‌ی خواردن كه‌ڵه‌كه بكه‌ن و پێویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن تاكو زستان كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌كاته سه‌رژیانیان. مێرووه‌كان به دووری ده‌یان مه‌تر له شاره‌كه‌یان به‌دوای خۆراك و پێداویستییه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێن و به پشت ده‌یگوازنه‌وه شاره‌كه‌یان.
مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كشتوكاڵی زانكۆی ئیدر، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر جه‌لاله‌ددین گۆزوئاچك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه مێرووه‌كان زۆر كارده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵایه‌تی و شانه‌ی مێرووه‌كان له سێ چینی جیاواز پێكدێن و گوتی: "چینی سه‌ره‌وه شاژنه و به‌رده‌وامی ده‌دات به چینه‌كه‌ی خۆی. دواتر مێرووی سه‌رباز دێت كه شانه‌كه ده‌پارێزێت. چینی سێیه‌میش مێرووی كاركه‌رن كه مێینه‌ن و به‌رده‌وام خۆراك كۆده‌كه‌نه‌وه و شاره‌كه پاك راده‌گرن".
گۆزوئاچك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر مێروویه‌ك كارێكی پێسپێردراوه و گوتی: "به‌شێك له مێرووه كاركه‌ره‌كان خۆراك ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یهێنن له شاره‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌شێكی دیكه‌یان پاكڕاگری لانه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن. ئه‌وان هاوكات له رێگای كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك سوود به سروشت ده‌گه‌یه‌نن".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مێرووه‌كان بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان به‌رده‌وام پێویستییان به كۆكردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌كردنی خۆراكه و بۆ به‌رده‌وامیدان به شانه‌كه‌یان ناچارن زاوزێ بكه‌ن.