Hamit Hüseyin
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
ھەولێر
لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەی سەنتەرێکی مەساجکردن لەتەنیشت ھۆتێل کاپیتۆل لە شاری ھەولێر ١٤ کەسی بیانی و سێ ھاوڵاتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.
پارێزگاری ھەولێر لە شوێنی ئاگرکەوتنەوە لە شاری ھەولێر نەوزاد ھادی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند": ١٧ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ١٤ لەوان خەڵکی وڵاتی فلیپینن و پێدەچێت تەنیا سێیان خەڵکی باشووری کوردستان بن."
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٧ کەس گیانیان لە دەستداون و برینداریش لەو رووداوە ھەیە و ئەگەر ھەیە کە ئەو ژمارەیە زیاد بکرێت.
ئاگرەکە کاژێر چوواری ئێوارە لەژێر زەمینی ھوتێل کاپیتۆڵ لە سەنتەرێکی مەساجە کەوتووەتەوە، ئێستاش لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵکراوە و پۆلیس، ئاسایش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. ھوتێل کاپیتۆڵ دەکەوێتەوە شەقامی گوڵان نزیک کۆنسولخانەی تورکیا.