ماردین
فه‌رحان تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی کزلتەپە و یاریده‌ده‌رانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بنكه‌یه‌كی خوانی به‌ربانگ داده‌مه‌زرێنن به مه‌به‌ستی ڕۆژوو شكاندن له‌گه‌ل هاوڵاتیان له‌كاتی به‌ربانگدا,چه‌ند ڕه‌شماڵێك هه‌ڵده‌ده‌ن له‌ژێر ناوی مه‌یدانی ئازادی ,هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه فریای ماڵه‌وه ناكه‌ون بۆیان هه‌یه بێن بۆ مه‌یدانی ئازادی له‌وێ ڕۆژوو بشكێنن, سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌دوای به‌ربانگ كردنه‌وه باس له ئاسوده‌یی و گوڕوگهش و شه‌وقێكی زۆر ده‌كات له مانگی ڕه‌مه‌زاندا, ئومێدی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و مانگه ببێته مانگی خۆشی و به‌ره‌كه‌ت بۆ وڵاتی توركیا