Mazın Asad
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئەردەخان - AA
گەشتیارانی ناوخۆی تورکیا لە دەریاچەی چڵدر کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بۆ ژێر سفری سەدی بەستوویەتی، بەشێوازی ئەسکیمۆ (تۆڕ) راوەسی دەکەن.
لە ھەندێک شوێنی دەریاچەی چڵدر ئاوەکە بە قوڵایی نیو مەتر بەستیویەتی و بەھۆیەوە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.
رێبەرێکی گەشتیاری بەناوی تەکین ئاکچای لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە دا کە لە هەموو ناوچەکانی تورکیاوە خەڵک بۆ بینینی دیمەنی دەریاچەکە دێن و راشیگەیاند ھەوڵەکانی خۆیان بۆ ئاسوودەیی گەشتیاران خستووەتەگەڕ.
رێبەرێکی گەشتیاری دیکە بەناوی تونجای ئایدەمیر گوتی: "داوای خۆشگوزەرانی وڵات و کۆتایی ھێنان بە رووداوە تیرۆریستییەکان دەکەین".
گەشتیارێک بەناوی نورتان یڵماز کە لە ئیستانبوڵ سەردانی دەریاچەکەی کردووە، گوتی کە زۆر دڵخۆش بووە بە بینینی دیمەنی دەریاچەی چڵدر.
ئاریف ئاکتاش-یش خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ ھاتنی بۆ ئەو شوێنە دەربڕی و رایگەیاند کە بۆ بینینی ئەو دیمەنە جارێکی دیکە سەردانی دەریاچەکە دەکات.
ھاوکات ھاووڵاتییان بە بایەخەوە چاودێری راوکردنی ماسی لەناو پارچەکانی سەهۆڵ دەکەن.