Meltem Yılmaz Karakurum
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ترابزۆن - AA
ناوچەی بەرزاییەکانی ترابزۆن بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە تارای زیوینیان پۆشی.
شەپۆلی بەفربارینەکە بەشێوەیەکی چڕ دۆڵی ئاڵتندەرەی سەر بە شارۆچکەی ماچکا و دەوروبەری گرتەوە.
ئەم ناوچەیە لە سەرجەم وەرزەکانی ساڵدا جێگای سەرجی گەشتیارانە، لە بەهار و هاویندا بەهۆی درەخت و کانیاوەکانییەوە دەبێتە جێگایەکی دڵڕفێن، لە ئێستاشدا بەهۆی بارینی بەفرەوە دیمەنێکی ئەفسانەیی هەیە.
ئەمە جگە لە بوونی دێری سومێلا لەم شارۆچکەیەدا کە شوێنەوارێکی مێژووییە و لە هەرچوار وەرزی ساڵدا گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی سەردانی دەکەن.