Abdullah Söylemez
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
ئاگری - AA
دەریاچەی باڵک کە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بووەتە هەواری باڵندە کۆچەرییەکان.
دەریاچەی باڵک دەکەوێتە شارۆچکەی تاشلیچای سەربە پارێزگای ئاگری و لە وەرزی هاویندا، ژمارەیەکی زۆری باڵندە کۆچەرییەکان رووی تێ دەکەن.
باڵندەکان لە دوورگەکانی ناوەندی دەریاچەکەدا، هەڵدەنیشن و ئەم دوورگانە دەبێتە شوێنی زاووزێیان.
باڵندە کۆچەرییەکان کە بە شێوەی پۆل پۆل دەفڕن، ناوبەناو بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە خۆیان دەکەن بە ئاوی دەریاچەکەدا و خۆیان فێنک دەکەنەوە.
بەهۆی جیاوازی شێوە و رەنگەوە باڵندە کێوییەکان دەریاچەی باڵک-یان رەنگین کردووە.