Rewa Mahmut Hasan
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
ئاگری AA
لە شارۆچکەی بایەزید سەربە پاریزگای ئاگری لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاژەڵداران زیاتر دڵخۆش دەبن.
شارۆچکەی بایەزید کە بە بارینی بەفرێکی زۆر بەناوبانگە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاژەڵداران زیاتر دەتوانن بچنە ناو کەژ و کێوەکان تاکو ئاژەڵەکانیان بلەوەڕێنن. لە کاتیکدا بە درێژای زستان لەناو لەوەرگاکاندا ئاژەڵەکان ئالیکیان پێدراوە.
لەگەڵ توانەوەی بەفردا، ئاژەڵەکانیش چوونەوە دەشت و کێوەکان.
ئەحمەد دەمیر یەکێکە لەو ئاژەڵدارانە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە دۆزینەوەی گیای پێویست بۆ ئاژەڵەکان، تەواوی ئەم زستانە چاوەرێی هاتنی وەرزی بەهاریان کردووە.
ناوبراو باس لەوە دەکات کە لە کەشوهەوا لە وەرزی زستاندا زۆر سەخت بوو ئاو و خۆراکی پێویست بۆ ئاژەڵان پەیدا بکەن، بەڵام بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دەشت و کەژەکان پڕبوونەتەوە لە گژوگیا و خۆراکی ئاژەڵەکان.