Zahir Ajuz
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
كاپادۆكیا ــ AA
دیمەنی خورئاوابوون لە شاری كاپادۆكیا لە پارێزگای نوشەهر ناوەڕاستی توركیا، تابلۆیەكی سروشتیی جوان دەنەخشێنێت كە گەشتیار بە مەبەستی بینینی رووی تێ دەكەن.
رۆژانە سەدان گەشتیاری ناوخۆی و بیانی لەسەر گرد و یاڵاكانەوە، چێژ لە بینینی دیمەنی خوارئاوابوون لە شاری كاپادۆكیا دەبینن.
ئەو گەشتیارانەی بە تایبەت ئەوانەی هاوسەرگیری دەكەن، وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی ساتی دیمەنی خوارئاوابوون لە شاری كاپادۆكیا دەگرن بۆ ئەوەی لای خۆیان بە یادگاری بیهێڵنەوە.