Özgün Tiran
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
ئه‌دیرنه/كركلاره‌لی - AA
شه‌پۆلێكی به‌فر بارین پارێزگاكانی ئه‌دیرنه و كركلاره‌لی باکووری خۆرئاوای توركیا گرتووه‌ته‌وه.
پارێزگای ئه‌دیرنه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه له وڵاتانی به‌ڵقانه‌وه هاتووه و به‌وهۆیه‌وه پله‌ی گه‌رمی له پارێزگاكه بۆ سێ پله ژێر سفر دابه‌زیوه.
به‌فر له ناوه‌ندی شاری ئه‌دیرنه ناوه ناوه ده‌بارێت و تا به‌ره‌و سنووری بولگاریا بچیت كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
هاوكات له نزیك ده‌روازه‌ی سنووریی حهمزهبهیلی به‌فر ناوچه‌كه‌ی سپی‌پۆش كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌پۆلی به‌فر بارین سبه‌ینێش له پارێزگاكه درێژه‌ی هه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی كركلاره‌لی به چڕی به‌فر ده‌بارێت.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له شارۆچكه‌ی دهمیركۆی سه‌ر به پارێزگاكه ئاستی به‌فر تا پێنج سانتیمه‌تر به‌رز بوویه‌وه. به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له شۆفێران تووشی ئاسته‌نگ بوونه‌وه و هه‌ندێیان ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان جێهێشت.
پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كانی به‌فربارین تا دێت زیاتر بن ئه‌مشه‌و له كركلاره‌لی و له ئێستادا پله‌ی گه‌رمی بۆ دوو پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه.