Cüneyt Çelik,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
قارس – AA
له رۆژی عارهفهدا هاووڵاتییانی توركیا به شێوه‌یه‌كی چڕ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێسی رۆژهه‌ڵات به‌كارده‌هێنن كه درێژترین هێڵی ئاسنی توركیایه.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت به كرككاله، سیڤاس، ئه‌رزنجان و ئه‌رزه‌ڕۆمدا تێده‌په‌ڕێ و دوای ٢٥ كاتژمێر له ڕۆیشتن و بڕینی مه‌ودای هه‌زار و ٣١٠ كیلۆمه‌تر ده‌گاته دوا وێستگه‌ی خۆی له قارس.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شتیاران و لۆجیستیكی له فه‌رمانگه‌ی قارس-ی رێگا ئاسنییه‌كانی توركیا، موحه‌ڕه‌م تۆرامان به میدیاكانی راگه‌یاند به‌هۆی زۆری داواكاری له سه‌ر گه‌شتكردن به شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێكسپرێسی رۆژهه‌ڵات وێڕای بوونی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ریش ژماره‌ی فارگۆنهكانیان زیاد كردوون، گوتی: "شهمهندهفهرهكانمان به پڕی دێن و به پڕی ده‌چنه‌وه. به‌هۆی داواكاری زۆر له‌سه‌ر گه‌شتكردن به‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه بڕیاری زیادكردنی فارگۆنهكانمان داوه".