Abdullah Söylemez
05 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
ئاگری – AA
تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای ئاگری كه به‌هۆی زستانی سه‌ختی ئه‌مساڵه‌وه، چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامن له راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا، به‌م به‌هاره‌یش به‌رده‌وامن له راماڵینی به‌فر كه جێ جێ كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشتووه‌ته ١٠ مه‌تر.
تیمه‌كان كه به درێژایی وه‌رزی زستان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامراز و ئامێر به درێژایی چوار هه‌زار و ٨١٧ مه‌تر سه‌رقاڵی رێگاكان بوون و شه‌ش مانگی ساڵ به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵ بوون هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه كه مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی به‌فریان له‌سه‌ره.
تیمه‌كان كه به "پڵنگه‌كانی به‌فر" ناسراون دوای ١٢ رۆژ له كاری به‌رده‌وام توانییان رێگای هاتوچۆی گوندی ههیرانگۆل له قه‌زای ئهلهشكیرت بكه‌نه‌وه كه به‌فرێكی ئێجگار زۆری لێ كه‌ڵه‌كه بووه و له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتووه‌ته ١٠ مه‌تر و ئه‌مساڵ شه‌ش جار به‌فر له‌وێ هه‌ره‌سی هێناوه.
دیمه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به‌فر هه‌ره‌سی لێ هێناوه و كاركردنی سه‌ختی تیمه‌كان له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه به درۆن تۆمار كراوه.
هەڵسوڕێنەری کاروباری فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای ئاگری، ئاسم ئاچك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به چڕترین شێوه تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی راماڵینی به‌فر بوون و یه‌كه‌م جاریشه له‌و گونده هه‌ره‌سی هێنده گه‌وره‌ی به‌فر ببینن، گوتی: "زستانێكی زۆر سه‌خت بوو. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا نزیكه‌ی له هه‌شت خاڵ له‌و رێگایه به‌فر هه‌ره‌سی هێنا. تیمه‌كان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ كردنه‌وه رێگاكه.
كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له چه‌ند خاڵێك گه‌یشتووه‌ته ١٠ مه‌تر. ته‌نها ١،٥ كیلۆمه‌تر ماوه بگه‌ینه گونده‌كه. راماڵینی ئه‌و به‌فره‌ی له ئاكامی هه‌ره‌سهێناندا داڕماوه زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه وه‌ك به‌رد ره‌قه".
ئاسم ئاچك جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییان نه‌گات تیمه‌كانیان شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
05.04.2022 تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگری شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه بوو
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگری شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه بوو