Ahmet Okur
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
بەدلیس- AA
دەریاچەی نەمروت کە لەسەر ئاستی جیهان دووەم و لەسەر ئاستی تورکیا یەکەم گەورەترین دەریاچەی گڕکانییە، دەکەوێتە بەرزایی دوو هەزار و ٢٥٠ مەتر و لە وەرزی بەهاردا جوانییەکی ناوازەی هەیە.
ئەم دەریاچەیە بە ئاوی سارد و گەرم، ئەشکەوتی سەهۆڵین، لوولەی بوخار و جۆرە جیاوازەکانی باڵندە و زیندەوەر بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.
لەئێستاشدا کە وەرزی پاییزە، دەریاچەکە بووەتە تێکەڵەیەک لە رەنگ و دیمەنێکی ناوازەی هەیە، هاووڵاتییان و وێنەگران بۆ تۆمارکردنی وێنەی یادگاری سەردانی دەکەن.
یەکێک لە وێنەگرەکان بە ناوی فاتیح بیلگیچ لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، لێرە هەموو تۆنەکانی رەنگی سەوز، قاوەیی و زەرد دەردەکەون، پێویستە هەموو کەسێک بێت و ئەم دیمەنە ببینێت، ئێرە شوێنێکە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا تێکەڵی سروشت ببێت".