بەرپرسی دەروازەی سنوریی پێشخابور، شەوکەت بەربوهاری رایگەیاند، دەروازەی سێماڵکا لە نێوان ھەرێمی کوردستان و سوریا، لە دیوی سوریاوە لە لایەن پەیەدەوە داخرا.
شەوکەت بەربوهاری لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پەیەدە دەروازەی سنوریی سێماڵکەی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سوریای داخست".
بەربوهاری گوتیشی: "بەرپرسی دەروازەی سنوریی سێماڵکە موستەفا عەبدولعەزیز، پەیوەندی پێوە کردم و پێی راگەیاندم کە دەروازەی سێماڵکەیان داخستووە، کاتێک ھۆکاری داخستنەکەم لێ پرسی پێی وتم رێنماییەکان بەو شێوەیە بەو گوتراوە".