Eşber Ayaydın
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2021
ئورفا – AA
له‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ی پارێزگای ئورفا کە سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵن لە وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی توركیا، به‌بێ به فیڕۆدانی كات له كاتێكدا به‌رووبوومی رڕهنێوهاتوو دروێنه ده‌كرێت، به‌روبوومی نوێیش ده‌چێندرێت.
زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی قه‌زای سروج له پارێزگای ئورفا كه هه‌ڵگری ناسناوی "گه‌وره‌ترین زه‌وی كشتوكاڵیی توركیا"یه و یه‌كێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه دانسقه‌كانی جیهانه، به‌روبوومه‌كانی وه‌ك جۆ، گه‌نم، نیسك، گه‌نمه‌شامی، گوڵه‌به‌ڕۆژه و فسته‌قی لێ رهنێودههێندرێت.
ئه‌م ناوچه‌یه كه وه‌ك "سەبەتەی دانه‌وێڵه" ناوی ده‌ركردووه، وه‌رزی دروێنه‌ی به‌ربووم له كۆتایی مانگی ئایاردا، له‌سه‌ر رووبه‌ری ٥٩٤ هه‌زار و ٨٩٤ دێكار زه‌وی به به‌شداری ١٥٧ ده‌ڕاسه و ١٤٠ بارهه‌ڵگر ده‌ستی پێ كردووه.
به‌مه‌به‌ستی به به‌تاڵی نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌م خاكه به پیت و فهڕهیە، له‌و زه‌وییانه‌ی دروێنه ته‌واو بووه به به‌كارهێنانی پێشكه‌وتووترین ئامێره تهكنهلۆجیاییهكان ده‌ستكراوه به چاندنی به‌روبوومی دیكه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌روبوومه رووه‌كییه‌كانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سروج، مههمه ئاڵتیپارماك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه دروێنه‌ی نیسك و جۆ ته‌واو بووه و له دروینه‌وه‌ی گه‌نم نزیكبوونه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوایش ده‌ست ده‌كه‌ن به چاندنی گه‌نمه‌شامی.