Sidar Can Eren,Ramal Abdullah Mahmood
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
دێرسم – AA
تاڤگه‌كانی مونزور كه ٨٠ كیلۆمه‌تر له شاری دێرسم-ه‌وه دوورن به دیمه‌نه ناوازه و دڵڕفێنه‌كانی ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو ئێستا ڕێژه‌ی ئاوی تاڤگه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه و به سه‌وزایی و گوڵه رهنگاوڕهنگهكان ده‌وروبه‌ریشی بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی دڵگیر و سه‌رنجڕاكێش له‌لایه‌ن ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گرتن و سروشتدۆستان.
ئایهان ده‌میر یه‌كێكه له‌و گه‌شتیارانه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌مه‌وێ بێمه ئێره. ئێره بۆ من زۆر تایبه‌ته. چونكه كه‌شوهه‌وا و ئاوه‌كه‌ی زۆر سازگاره. پێم باشه هه‌موو كه‌س بێته ئێره و تا له بینین و چێژوه‌رگرتن له سروشتی دڵڕفێنی ئێره بێبه‌ش نه‌بێ".
