Günay Nuh
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
ئەرزەڕۆم – AA
شەپۆلێکی سەرماوسۆڵە و بەفربارین رووی کردووەتە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، ئاگری و قەرس.
پلەکانی گەرما لە ئەرزەڕۆم بۆ خوار سێ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوون و توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان و دار و رووەکەکانی پارک و باخچەکان دروست بووە.
بەفری کەڵەکەبوویش لە ناوەندی خلیسکێنەی سەربەفری پاڵاندۆکەن گەیشتووەتە ١٥ سانتیمەتر.
- ئەردەخان
بەفر لە بەرزایییەکانی ئەردەخان باریووە و تیمەکانی رێگاوبانیش بەهۆی بەستنی رێگاکان هۆشدارییان داوە بە شۆفێران.
هەروەها لە بەرزایییەکانی قەزای گۆلەیش بەفر باریووە و تەمومژیش باڵی بەسەر چەند ناوچەیەکدا کێشاوە.
- ئاگری
ناوچە شاخاوییەکانی قەزای هامور سەربە پارێزگای ئاگری بەفر دایپۆشیووە.
- قەرس
ئەو رێژنەبارانەی شەوی رابردوو لە قەرس دەستی پێ کرد، جێگای خۆی بۆ بەفر چۆڵ کرد.
بەهۆی بەفربارینەکەوە بەرزایییەکانی شارەکە سپییان پۆشیووە.
تیمەکانی رێگاوبان لە هەوڵدان بۆ رێگەگرتن لە کەڵەکەبوونی بەفر لەسەر شەقامەکان و داخرانی رێگاکان بەم هۆیەوە.