Sarmand Hameed
07 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
لە شاری هەولێر رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 بەڕێوەچوو، لە قۆناخی کۆتاییدا لە نێو 11 کەس کە بۆ هەڵبژێردرابوون بۆ کێبرکێی کۆتایی، ( ژالیا سیروان ) بوو بەشاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016.
ژمارەی ئەو کچانەی کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ پێشبڕکێی شاجوانی کوردستان 63 کچ بوون، لەم ژمارەیەش 11 کچ بۆ قۆناخی کۆتایی رێورەسمەکە هەڵبژێردران.
ئەو 11 بەشداربووەی لە قۆناخی کۆتایی کێبڕکێی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی2016 بەشداریان کردبوو بریتی بوون لە "نیشتیمان سابیر، شادی عەبدولکەریم، ڤان مەهدی، دونیا هەژار، ئاڵێ ئازاد، سەرگوڵ سەلام،شیکاڵ سدیق، سیما شەفیع، نیدا عەزیز، ژالیا سیروان و سارا ئەسکەندەر".
لەدوای نمایش کردن و بەڕێوەچوونی مەراسێمێکی تایبەت بەو بۆنەیەوە، ( ژالیا سیروان ) بەشاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.
شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 ژالیا سیروان تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی سلێمانیە و قوتابییە لە ژمێریاری.
بیرۆکەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ یەكەمجار لە مانگی حوزەیرانی 2012 ئەنجامدرا و لەو ساڵەدا شێنێ ئاكۆ بە شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا. لە ساڵی 2013-شدا دووەمین رێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە فێنک محەمەد وەک دووەمین شاجوانی کوردستان تاجەکەی لەسەرنا.
بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی کوردستان دژی داعش، لە ساڵانی 2014 و 2015رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەنەچوو.