Hilmi Tunahan Karakaya
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
شه‌پۆلی به‌فربارین له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس، ئاگری، ئیدر، ئه‌رده‌خان، ئه‌رزنجان و دێرسم به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ئانادۆڵوی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی بێت و شه‌پۆلی به‌فربارین به‌شێوه‌یەکی ناوبڕ له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس، ئاگری، ئیدر، ئه‌رده‌خان، ئه‌رزنجان و دێرسم به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشبینی ده‌كرێت ده‌می به‌یانی و شه‌ویش جێ جێ ته‌مومژ بیگرێته‌وه و زوقمگرتن و به‌ستنیش روو بدات و شنهبایهكیش له ئاراسته‌ی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رمایش له شه‌ودا به‌م جۆره بوون: دێرسم و ئه‌رزنجان ١، قه‌رس -٦، ئه‌رده‌خان -٣، ئاگری -١، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئیدریش سفر.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئیدر و دێرسم ٤، ئاگری ٢، ئه‌رزنجان ١، ئه‌رزه‌ڕۆم سفر، قه‌رس -٢ و ئه‌رده‌خانیش -٤ پله بێت.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی ئاگاداری خۆیان بن له مه‌ترسیی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌و ناوچانه‌ی به‌فرێكی زۆریان لێ كه‌ڵه‌كه بووه.