کەرکوک
رێکخەری ئیئتیلافی ھاوبەشی عەرەبی لەکەرکوک بانگەوازیکرد لە ھێزو لایەنە سیاسییەکان بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و لەو بارەیەوە پێشنیاری تایبەتی ھەیە.
حەمید ئەلعوبەیدی رێکخەری ئیئتیلافەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "عێراق بەتایبەتی کەرکوک بەقۆناغێکی مەترسیدارو ھەستیاردا تیدەپەرێ و عەرەبیش تاکە زەرەرمەندی ئەو رەوشەن، قۆَلبەستکردن و ھەلکوتانەسەریان و تۆمەتبارکردنیان بەتیرۆریست، تەواو بێزار بوون بۆیە پێشنیار دەکەم ئاشتبوونەوەی راستەقینەی نیشتمانی ئەنجام بدرێ".
ئەلعوبەیدی حیزب و لایەنە دەسەڵاتدارەکان تۆمەتبار دەکات بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستدەکەن بەڕەشبگیری عەرەبەکان، لەولایەنەوە رەخنە لەچەند حیزب و کۆمەڵەیەکی عەرەبەکانیش دەگرێ و بە"سەرشۆڕ و بێ ھەڵوێست" وەسفییان دەکات.
حەمید گوتی " ھەڵمەتەکانی پاکتاوکردنی عەرەب لە کەرکوک بی ھیچ بەھانەو پاکانەیەک بەردەوامە بێ ئەوەی کەسیکی تۆمەتبار بەتەقینەوەکان تیرۆرو توندوتیژیی دۆزرابنەوە، پیویستە ئیمەیش بکرێینە بەشێک لەدەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک تا رەوشی ئارامی عەرەبەکانیش پارێزراوبێ"