Halis Akyıldız,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
"یەکەمین فێستیڤاڵی لێهاتوویی" بۆ منداڵە پەنابەرەکانی سووریا لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە کە لە لایەن رێکخراوی داهاتوو باشتر دەبێت لە کەمپی سانتراڵئیسنامبوڵی زانکۆی İstanbul Bilgi بەڕێوەچوو، ٥٠ منداڵی پەنابەر لە تەمەنی شەش ساڵییەوە تاکو تەمەنی ١٤ ساڵی بەشدارییان کرد بە "نیگار"، "گۆرانی گوتن"، "نووسینی کورتەچیرۆک".
سەرۆکی رێکخراوی داهاتوو باشتر دەبێت، مەیسا حافز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەوە یەکەمین فێستیڤاڵە لە ئیستانبوڵ بۆ پشتیوانیکردن و هاندانی منداڵانی سووری رێک بخرێت و گوتی: "چالاکییەکە بە سەر سێ بەشدا دابەشکراوە. بە مەبەستی هاندانی منداڵان بۆ نووسین بە زمانی عەرەبی و گۆرانی گوتن و نیگارکێشان دەرفەتێکی باشە. ٥٠ منداڵی پەنابەر لە تەمەنی شەش ساڵییەوە تاکو تەمەنی ١٤ ساڵی بەشدارییان تیادا کرد. ٣٠یان نیگاریان کێشاوە. ١٠یان گۆرانیان گوت و ١٠یەکی دیکەیشیان چیرۆکیان نووسیووە".
حافز هیوای خواست ئه‌م جۆره هه‌وڵانه به‌رده‌وام بن و جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته هونه‌ره‌كه له‌بیرنه‌كرێت و رایگه‌یاند، منداڵان له دوای جه‌نگ به‌م شێوه‌یه ده‌توانن هه‌ستی خۆیان ده‌رببڕن.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا له رێگه‌ی داتاشۆیه‌كه‌وه ئه‌و وێنانه نمایشكران كه منداڵه سوورییه‌كان كێشابوویان.
دواتریش منداڵه‌كان به چه‌ند زمانێك گۆرانی‌یان گوت و هه‌ڵپه‌ڕین.
دواتریش سیدرا ئالالۆ و ساڵح ئالالۆ دوو كورته چیرۆكیان خوێنده‌وه كه بۆ خه‌ونی بوون به مامۆستا و بوون به یاریزانی تۆپی پێ نووسیبوویان.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 30 وێنه نمایشكران كه له لایه‌ن منداڵه‌كانه‌وه كێشرابوون. هاوكات خێزانی منداڵه‌كانیش له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوون و دوای خه‌ڵاتكردنی منداڵه‌كان كۆتایی هات.