ئورفا
بە ھۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە و چەكدارانی رێكخراویدەوڵەتی ئیسلامیی، ژمارەیەكی زۆر له كوردانی رۆژئاوا ئاوارەی سنورەكانی وڵاتی توركیا بوون.
یەكێك لەو ئاوارانە كە ئافرەتێكی تهمهن 39 ساڵە بە ناوی نادییە بەكر، ئەو ئافرەتە لەگەڵ ئەوەی كورێكی بە ھۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە لە دەستداوە و ماڵ و حاڵی لە وڵاتەكەی جێهێشتووه، بەڵام دەیەوێت بگەرێتەوە كۆبانێ.
نادییە بەكر بێوەژنە و خاوەن سێ منداڵە و دانیشتووی كۆبانێییه، بەڵام بە ھۆی شەڕو پێكدادانەكانی شەڕڤانانی یەپەگە و چەكدارانی داعش ناچار پەنایان بردۆته بهر سنوری توركیا لەوێشەیە چوونەتە شارۆچكەی سوروچی سەر بە پارێزگای ئورفا. لە ئێستادا لە كۆگایەكی كەسێكی خێرخوازدا ژیان دەگوزەرێنێت.
نادییە لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو باسی بەسەرھاتەكانی خۆی و منداڵەكانی كرد و گوتی: "11 ساڵ بەر لەئێستا هاوسهرهكهم كۆچی دوایی كرد، لەناو نەبوونی و دەردەسەری ھەوڵم دا منداڵەكانم گەورە بكەم. كچەكەم تەمەنی شەش مانگ بوو كاتێك هاوسهرهكهم كۆچی دوایی كرد. زۆر ئازار و نەھامەتیم بینی تا منداڵەكانم گەیاندە ئەو رۆژە. كوڕێكم 10 رۆژ پێش جەژن لە دەستدا و دوو كوڕیشم بۆ رووبەرووبونەوەی چەكدارانی داعش لە بەرەكانی شەڕدان لە كۆبانێ. كوڕەكانم سەرەتا لەگەڵم ھاتن منیان گەیاندە سەر سنووری ئەو وڵاتە و دواتر ئەوان دووبارە گەڕانەوە بۆ كۆبانێ بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خاك و نەتەوەكهیان بكەن."
نادییە ئێستا لە لایەك شیوەن بۆ كوڕە مردووەكەی دەگێڕێت و لە لایەكی دیكە نهبوونی هیچ زانیارییهك لهبارهی دوو كوڕهكهی دیكهی دڵی تاساندووە.
نادییە بەكر ههروهها گوتی: "چەكدارانی داعش شەو ھێرشیان كردە سەر ماڵەكەم و سوتاندیان، بەڵام ئێمە لە ماڵ نەبووین. دواتر ھێرشیان كرده سەر شاری كۆبانێ. لە تاو گیانی خۆمان ھاڵاتین و پەنامان بۆ وڵاتی توركیا هێنا. خێزانێك لە توركیا كۆگایەكیان بۆ ئێمە بەتاڵكردووە بۆ ئەوەی تیایدا بژین. ماوەی 25 رۆژە لەو شوێنە بێ حەمام و بێ دەستشۆرە ژیان بەسەر دەبەین.
نادییە دەڵێت لەگەڵ ئەوەی ماڵم لە لایەن چەكدارانی داعشهوه سوتێندرا و شارەكەم وێران كرا، بەڵام دەمەوێت بگەرێمەوە كۆبانێ. ئەگەر لە نێو چادرێكدا بژیم لە وڵاتی خۆم ئەوە لێرە باشترە. با وڵاتی توركیا و وڵاتانی دیكە ھاوكاریمان بكەن و ئێمە لە دەست ئەو رێكخراوە رزگار بكەن. ئێمە دەمانەوێت بگەرێینەوە وڵاتی خۆمان.