دیاربەكر
دوێنێ ٢٠١٣/٠٧/٢٧ لە شارۆچكەی بیسمل، لە ئەنجامی شەڕێكی چەكداری دا ٨ كەس بوونە بە قوربانی .
لە نێوان بنەماڵەی (ئوستون)ی خەڵكی گوندی باشكۆی، و بنەماڵەی (ئێك)ی خەڵكی گوندی قەرەتەپە دا بە ھۆی كێشمەكێش لە سەر زەوی شەڕ ھاتە ئارەوە. لەو شەڕەدا چەك بەكارھێنرا و لە ئەنجامەكەدا ٨ كەس كە ناویان ئاشكرا نەكراون بوونە بە قوربانی و ٤ تریش بریندار بوون. بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری باتمان و دیاربەكر كران
بە گوێرەی سەرچاوەكانی ھەواڵ ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە، سەر بە بنەماڵەی (ئوستون)ن.
مستەفا جاھید قراچ والی دیاربەكر لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆل دەڵێت: "لە نێوان ھەر دوو گوندی باشكۆی و قەرەتەپە كاتژمێر ٦.٣٠ی ئێوارێ شەڕی چەكداریھاتە ئاراوە، بەداخەوە ٨ قوربانی و4 برینداری لێكەوتەوە. ھەرچوار بریندار لە نەخۆشخانەكانی باتمان و دیاربەكر چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێن".
یەكەكانی جەندرمە بۆ تەشەنە نەكردنی رووداوەكە چاودێری گوندەكە دەكات.