Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
كه‌ركووك – AA
مانگی سووری توركی ژماره‌یه‌ك خیوه‌تی بۆ كه‌مپی یه‌حیاوا لە كه‌ركووك دابینكرد.
سه‌رۆكی بازنه‌ی عێراقی مانگی سووری توركی، ئوتكو ئاكباش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ٨٥ خیوه‌تی نوێیان بۆ كه‌مپی یه‌حیاوا لە كه‌ركووك دابینكردووه.
ئوتکو ئاكباش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و كه‌مپه كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له خیوەتەكان دڕاوییان تێكه‌وتووه و گوتی: "به هۆی هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كانی زستان و هاوین به نوێكردنه‌وه‌ی خیوه‌ته تێكچووه‌كان هاوكاری په‌نابه‌رانمان كرد و ئه‌و خیوهتانهی هێناومانن راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه‌مان كرد".
سه‌رۆكی بازنه‌ی عێراقی مانگی سووری توركی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووبەری هه‌ریه‌ك له‌و خیوه‌تانه ١٤ مه‌تر و ٥٠ سانیتیمه‌تر چوارگۆشهیە و له میانی دوو هه‌فته‌دا خیوه‌ته نوێیه‌كان هه‌ڵده‌درێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی یەحیاوا، شوعه‌یب قه‌سابئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر له دامه‌زراندنی كه‌مپه‌كه‌وه له ٢٠١٤ تاكو ئێستا توركیا و مانگی سووری توركی به‌رده‌وام هاوكاری په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌یان كردووه به پێشكه‌شكردنی خۆراك، پۆشاك و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
عه‌ممار سه‌لیم كه خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره‌وه و لە کەمپی یەحیاوا گیرساوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هۆی باران بارینی زۆر و هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لووله‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خیوه‌ته‌كان دڕاون و گوتی: "ئه‌و ئاوه‌ی له خیوهتهكانهوه دزه‌یكردووه بووه‌ته هۆی هه‌راسانبوونی ئێمه. سوپاسی مانگی سووری توركی ده‌كه‌ین كه به دابینكردنی ئه‌و خیوەتانە له فریامان هات".