Fakhradin Ibrahim Mohammad
04 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
هەولێر - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، سەعید گاباری لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
سەعید گاباری یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد و سەرەڕای نابینایی، بەڵام بە لێدانی ساز و گوتنەوەی گۆرانییە شۆرشگێریی و ئەڤیندارییەکان، لایەنگرێکی زۆری هەبوو.
سەعید گاباری کوردی سووریایە و هەشت منداڵی هەیە و ماوەیەکی زۆریش لە ئەڵمانیا ژیاوە.
چەند رۆژێک بەرلە ئێستاش هەواڵی کۆچی دوایی گاباری بڵاوکرابوویەوە، بەڵام کەسوکاری رەتیان کردبووەوە و رایانگەیاندبوو کە رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.